دژه تیرۆری كوردستان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی عیراقی تۆمه‌تبار كرد به ئاراسته كردنی ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كه‌وتنه‌وه و دەڵێت کە ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانیان وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان ده‌ست بكه‌وێت لە موشەکەکانه لێوە ئاراستە کراوە.
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاندوه كه "كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له سنوری گوندی شێخ ئه‌میره‌وه كه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه 6 موشه‌ك به ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه."
ده‌ژ تیرۆری كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه موشه‌كییه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه كه "ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان ده‌ست كه‌وت كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ به ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌كار هاتووه."
ئاماژه‌ی بەوەشداوه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانیان وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان ده‌ست بكه‌وێت كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ به ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌كار هاتووه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به سیستمی به‌رگریی دژه ئاسمانیی ئه‌مریكا (پاتریۆت) پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت به سایته عیراقییه‌كانی راگه‌یاندوه كه سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر دوورخستوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه دووان له‌و موشه‌كانه بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و سیانی دیكه‌شیان بۆ نزیك له باره‌گای حزبی دیموكراتی ئێران دوورخراونه‌ته‌وه و سیستمه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه موشه‌كه‌كان بگه‌نه ئامانجەکەیان.
PM:10:40:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5928
جار خوێنراوه‌ته‌وه