به‌ڤیدیۆ.."انشا‌ءالله"ه‌كه‌ی بایدن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا
جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ لە روبەڕوبونەوەکەدا
وێستگه نیوزـ
یه‌كه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی نێوان دوو ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكی داهاتوی وڵاته‌كه‌یان، چه‌ندین روداوی به‌خۆوه بینی، بایدن به تره‌مپی وت"انشا‌ءالله كه‌ی ئه‌و باجه ده‌ده‌یت كه خۆتت لێ دزیوه‌ته‌وه".
له به‌شێكی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌دا جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی كۆمارییه‌كانی بۆ ولایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی به پرسیارێك له‌سه‌ر باج به‌گیر هێنا.
بایدن پرسیاری ئه‌وه‌ی له تره‌مپ كرد كه بۆچی خۆی له پێدانی ئه‌و باجه ده‌دزێته‌وه كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه، له وه‌ڵامدا تره‌مپ وتی "ملیۆنان دۆلارم وه‌ك باج داوه و خۆشتان ده‌بینن چه‌ند باجم داوه و تۆماری باجه‌كانم ئاشكرا ده‌كه‌م".
له‌كاتی قسه‌كردنی تره‌مپدا، بایدن وتی "انشا‌ءالله..كه‌ی" له‌مه‌دا بایدن مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو بڵێت ده‌بێت ئه‌وه چ كاتێك بێت كه تره‌مپ بڕی ئه‌و باجه ئاشكرا ده‌كات كه داویه‌تی.
به‌كارهێنانی گوزارشتی "انشا‌ءالله" له‌لایه‌ن جۆبایدنه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و هه‌ندێك ده‌ڵێن كه بایدن به زمانێكی تێكشكاو ئه‌و گوزارشته عه‌ره‌بییه‌ی له یه‌كه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوو ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا وتوه، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن كه گوزارشتی "انشا‌ءالله" بۆ به‌ڵێنێك ده‌بێت كه به‌جێ بگه‌یه‌ندرێت نه‌ك خۆدزینه‌وه له به‌ڵێن.
AM:11:14:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت