نۆڤۆستی: سوپای ئازه‌ربایجان گه‌مارۆی هێزێكی ئه‌رمینیای داوه و ده‌یه‌وێت بیانكوژێت
سەربازێکی سوپای ئەرمینیا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌یان هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌رمینیایان گه‌مارۆداوه و به‌پێی ئاژانسی نۆڤۆستی، به تۆپبارانكردن ئازه‌ربایجان ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزه له‌ناوبه‌رێت.
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستیی روسیا به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كه‌ی ئه‌رمینیا له هێڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میحوه‌ری ئاغداره-تارتار له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه گه‌مارۆ دراون و له رێگه‌ی تۆپبارانكردنه‌وه سوپای ئازه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزه بۆردومان بكات و بیانكوژێت.
ئازه‌ربایجان راشیگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌رمینیای له‌جۆری ئێس-300 تێكشكاندوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا، حكومه‌تی ئازه‌ربایجانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له شه‌ڕی نێوانیاندا پشتی به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ستوه و فڕۆكه‌ی ئێف-16 له‌دژیان به‌كارده‌هێنێت.
AM:10:50:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت