له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 74 فه‌رده برنجدا گیرا
وێستگه نیوز-
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 74 فه‌رده برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئه‌یلول، به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (74) فه‌رده برنجی جۆراوجۆردا گرتووه كه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه ئه‌سپێ لێی داوه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون برنجه‌كان له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغ بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێیوسته ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی تێیدا عه‌مبار ده‌كرێت پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیان له بازرگانیی خۆی نه‌دات و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپیش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان، داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات بۆپاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانتان له‌كاتی هه‌بوونی گومان له‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن، له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
به‌هار ره‌مه‌زان ئاشكراشیكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
AM:10:21:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت