بۆ كۆچی دوایی سه‌لاح كوێخا، ئیداره‌ی گه‌رمیان سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند

‌سەڵاح كوێخا

وێستگه‌ نیوزـ

بۆ كۆچی دوایی سەڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، به‌ربڕیاری سەرپەرشتیاری ئێستای ئیدارەكه‌ بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمنینی گشتیی راگەیەنرا.

جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەهۆی كۆچی دوایی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمنینی گشتی راگەیەنرا.

رۆژی سێشه‌ممه‌ سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشوی ئیدارەی گەرمیان  دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

دەقی پەیامەكەی ئیداره‌ی گه‌رمیان:

بەهۆی كۆچی دوایی سەڵاح كوێخاوە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمنینی گشتی رادەگەیەنرێت

سوپاسنامەی ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان

بە بۆنەی كۆتاییهاتنی مەراسیمی پیشوازیكردن و رێزلێنان و بەخاكسپاردنی تەرمی بەڕێز (سەڵاح كوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانەوە بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێزان هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان و تیمەكانی تەندروستی گەرمیان و یەكە ئیدارییەكان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی گەرمیان و كارمەندان و فەرمانبەران و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و چین و توێژە جیاوازەكان و هاوڵاتیانی خۆشەویسی گەرمیان و هەموو ئەو دامودەزگایانەی پارێزگای سلێمانی كە هاوكارمان بوون بكەین، كە لە مەراسیمی هێنانەوە و پێشوازی لێكردن و ناشتنی تەرمی بەڕێز (سەڵاح كوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەكەمان هاوكار بوون و ماندوو بوون لە گەڵماندا.

هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین، بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز (سەڵاح كوێخا) سەپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە لەمڕۆوە (29/9/2020) تا رۆژی (1/10/2020) ماتەمی گشتی رادەگەینین. ئەوەش لەبەرامبەر رێزلێنان و بەرز راگرتنی خزمەتی گەورەی بەڕێز سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە سنورەكە.

جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان


AM:12:00:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو