چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ربه‌ داعش له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەستگیرکردنی 9 چەکداری داعشی بەهاوکاریی دژەتیرۆری سلێمانی ڕاگەیاند.  

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2020، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕایگەیاند: "بەهاوکاریی دژەتیرۆری سلێمانی 9 تیرۆرستی داعشمان لە سلێمانی دەستگیرکردووە."  

ئاماژەی بەوەشكردووە، ده‌ستگیركراوه‌كان سەربە "ولایەتی‌ عیراق كەرتی‌ باشور"ن و بەپێی‌ مادەی‌ 4ی‌ تیرۆر فەرمانی دەستگیركردیان بۆ دەركرابوو.  

ئەمە یەکەمجار نییە چه‌كدارانی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیردەکرێن و پێشتریش چەندین چه‌كداری دیکە دەستگیرکراون.  


PM:07:50:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت