فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی قه‌زای ئاكرێ دەکەن
ماوەی سێ رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری قەزاکانی ئامێدی و ئاکرێ و زاخۆ دەکەن
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سنووری قه‌زاكانی زاخۆ، ئامێدی و ئاكرێ بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌هۆیانه‌وه ئاگر له ره‌ز و باخ و پوش و پاوانی هاوڵاتییان كه‌وتووه‌ته‌وه.
ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی، په‌یامنێری وێستگه نیوز له دهۆك رایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سنووری قه‌زای ئامێدی، زاخۆ و ئاكرێ بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی زۆریان به ره‌ز و باخ هاوڵاتییان و پووش و پاوانی ئه‌و گوندانه گه‌یاندووه.
وتیشی: "ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه".
په‌یامنێری وێستگه نیوز، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و گوندانه چۆڵكراون، به‌ڵام به‌بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی گونده‌كانی ئه‌و سنووره.
PM:05:30:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت