میری كوه‌یت كۆچی دوایی كرد
شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت
وێستگه نیوز ـ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2020، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد، دیوانی میرایه‌تیی كوه‌یتیش هه‌واڵی كۆچی دوایی میری وڵاته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
هاوكات ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتیش هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ سه‌باحی بڵاوكرده‌وه په‌خشی ئاسایی به‌رنامه‌كانی ڕاگرت و ده‌ستیكرد به په‌خشكردنی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز.
له 23ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا شێح سه‌باح، میری كوه‌یت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد و نه‌واف ئه‌حمه‌دی كوڕی بۆ جێگری خۆی و ڕاییكردنی كاره‌كان ده‌ستنیشان كرد.
شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح له 16ی حوزه‌یرانی 1929 له‌دایك بوه و له‌دوای سه‌ربه‌خۆیی كوه‌یت له ده‌ستی به‌ریتانیا، له ساڵی 2006 و له‌دوای كۆچی دوایی جابر ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، میری پێشووی وڵاته‌كه‌ی بووه میری پانزه‌یه‌می كوه‌یت، بڕیاربوو له‌وكاته‌دا سه‌عد ئه‌لعه‌بدوڵا سوباح، میری جێنشینی ئه‌وكاته‌ی كوه‌یت ببێته میری وڵات، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه بوو و پۆسته‌كه‌ی به‌خشییه شێخ سه‌باح.
شێخ سه‌باح نازناوی "ئه‌ندازیاری دیپلۆماسیه‌تی عه‌ره‌بی و كوه‌یت"ی له‌ناو سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بدا هه‌بووه و بۆماوه‌ی چوار ده‌یه سه‌ركردایه‌تیی كایه‌تی دیپلۆماسیی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
شێخ سه‌باح له كاتی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دام حسێن، رۆڵێكی دیاری گێڕا بۆ كۆتایی هێنان به‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا هات و توانی كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی و سیاسی بۆ پرسی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی له دژی سه‌دام كۆبكاته‌وه.
PM:04:54:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت