شه‌ش په‌رله‌مانتاری گۆڕان نه‌چوونه ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
شه‌ش په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه و سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنه‌كه‌ش له‌جێگه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆن دانیشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح، دابان محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، جه‌لال محه‌مه‌د، شایان عه‌سكه‌ری و شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستانیان نه‌كرد.
وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی زانیوه كه به‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌شداری ناكه‌ن، وه‌ك هه‌ڵوێستێك دژی ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای بزووتنه‌وه‌كه له كاروباره‌كانی فراكسیۆن و گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆن كه پێشتر دابان محه‌مه‌د ده‌نگی پێ‌درابوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی پێداگیری رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌وه گۆڕدرا گوڵستان سه‌عید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه.
به‌پێی دیمه‌نی راسته‌وخۆی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه دانیشتووه.
PM:03:40:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت