گهنجێكی قهزای سۆران به گوللـه گیانی له دهستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وتهبێژی پۆلیسی سۆران رایگهیاند، شهوی رابردوو گهنجێك به گوللـه گیانی له دهستداوه و به وتهی دایكی ئهو گهنجه به دهمانچه خۆی كوشتووه.
شەماڵ بێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگهیاند: "شەوی رابردوو ئاگادار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بەبوونی کەسێکی بریندار بەناوی (ب، م، ع) قوتابی لەدایکبووی ساڵی 2004 دانشتووی قەزای سۆران لە ناحیەی دیانا سەروچاوە بەپێی وتەی داواكاری مافی كەسی دایكی گەنجەکە كە گوایە بەچەكی جۆری دەمانچە خۆی لەخۆی داوە، بۆیە لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای یەك كاتژمێر گیانی لەدەستدا".
وتیشی: "لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، هەروەها لێكۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
PM:03:02:29/09/2020
ئهم بابهته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت