ژنێك به گوللـه‌ی تاپڕ گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
تەرمی ژنێکی تەمەن 31 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی رووداوه‌كه خۆكوژی بووه.
شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، تەرمی ژنێکی تەمەن 31 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە".
وتیشی: "رووداوەکە لە گوندی کانی گەوهەری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بووە، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی رووداوه‌كه خۆكوژی بووه".
به وته‌ی شه‌ریف ره‌حیم، وته‌بێژی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی.
PM:02:21:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت