لەروداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

‌دیمەنی روداوەکە

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەنزیک باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر کە دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتریی روداوێکی هاتوچۆ رویداوە، بەوهۆیەوە کرێکارێکی ژینگەپارێزی لەکاتی ئاودانی دار و درەختی شەقامەکان گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، کاتژمێر6:30ـی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60مەتری شاری هەلێر لەبەرامبەر باڵەخانەی پەڕلەمان تاکسیەکی کرۆلا بەهۆی تیژڕۆیی و لێخوڕینی لە ڕادەبەدەری کۆنترۆلی لەدەستدا وەبەسەر دورگەی ناوەندی شەقامەکە کەوت وە لەدوای شکاندنی چەند دارێک ئینجا گەیشتە کارگوزارێک کەلەگەل تانکەری ئاو خەریکی ئاودانی دورگەی ناوەند بو وەخۆی پیاکێشا وە لەدواییش خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا ئینجا وەستا.

ئەوەش هاتوە، لەئەنجامی ڕوداوەکە، کارگوزارەکە گیانی لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیش بەر ڕێگایەکە و ستونی کارەباو جوانکاریەکان وئۆتۆمبێلەکە کەوتوە، هەمو ئەو زیانانەش بەهۆی هەوڵی "زووتر گەیشتنی شوفێری تاکسیەکە" بووە کە لەهێڵی دهۆک هەولێر کاردەکات.


AM:11:42:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو