وەزیری ئاوەدانکردنەوە: 14 مانگە دەستبەکاربوین، 12 موچەمان داوە

‌دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێدوانێکی لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لێکدانەوەی هەڵەی بۆ کراوە و ئەوان بە داتاو بەڵگە دەیسەلمێنن کەلەماوەی تەمەنی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم لە 14 مانگی رابردودا، توانیویانە موچەی 12 مانگی سەرجەم موچەخۆران دابەشبکەن.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بۆ گەیاندن و دەرخستنی راستییەکان و بەرچاورونی موچەخۆران و ئاگاداربونیان، بۆ ئەوەی چەواشە نەکرێن و بەلاڕێدا نەبرێن، تەنھا بۆ گەیاندنی راستییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لەماوەی (14) مانگی دەستبەکاربونیدا تائێستا، (12) موچەی موچەخۆرانی داوە.

ئەوەش هاتوە، "ئەمەش وەڵام و بەرچاوڕونییەکە بۆ فەرمانبەران و دڵنیایی پێدانیانە، کە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن داکۆکیکاری داواکاری فەرمانبەرانە لە ئەنجومەنی وەزیران نەک بە کەم سەیرکردنی داواکارییەکانیان، کە بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردودا لێدوانێکی بەڕێزیان لەبەشێک لە میدیاکان بەھەڵە لێکدانەوەی بۆ کراو خراپ بەکارھێنرا بۆ لێدانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بزوتنەوەی گۆڕان".

دەقی ئەو خشتەیەی کە وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڵاویکردوەتەوە:


PM:10:32:28/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 10288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو