سەنتەری میترۆ و رێکخراوی CDO: حکومەت زانیاری ناداتە رۆژنامەنوسان

‌لۆگۆی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO

وێستگەنیوز-
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO رایدەگەیەنن، لەهەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی بەیاسا مافی رۆژنامەنوسان لە بەدەستهێنانی زانیاری رێکخراوە، بەڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ زانیارییەكان لەدامەزراوەكانی حكومەتەوە بۆ هاوڵاتیان و میدیاكاران، ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و پرسیاره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م حكومه‌ت كه‌ "ئایا چۆن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌كات‌و گه‌نده‌ڵكاران قۆڵبه‌ست ده‌كات ؟! ".

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO ئەمڕۆ دوشەممە لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی دەستەبەربوونی مافی زانیاریان کردەوە  و لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، " هەر حكومەتێك زانیاری و بەڵگەنامە و ئاماری رەسمی نەكاتە خزمەتی هاوڵاتیان و میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆران، ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌گژدانچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی  قورس ‌و ئاڵۆز ده‌كات، چونكه‌  بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەهاوڵاتیان و میداكاران، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسییە زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵی".

ئاماژە بەوەش دەکەن، " نەبوونی زانیاری رێگە خۆشدەكات بۆ گەندەڵی و چەواشەكاری و بڵاوبوونەوەی پەتای هەواڵی درۆو بوختان و ناوزڕاندن ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوبەش بێت لەروبەرووبونەوەی چەواشەكاری‌و هەواڵی ساختە دەبێت كاری جدی بكات بۆ جێبەجێكردنی یاسای دەستكەوتنی زانیاری كه‌ دڵنیای ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین پێدانی زانیاری چەكی بەهێزو تاقیكراوەیە دژ بە دیاردەی بەدناوی میلیشیای ئەلیكترۆنی و گوتاری رق و كینە و فەیكنیوز".

دەقی راگەیەنراوی هاوبەشی سەنتەری میترۆ و رێکخراوی CDO:
‎ئامادەبووانی ئازیز ...
‎هه‌موو رۆژه‌ جیهانییه‌كان بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك رۆِژی جیهانی گه‌یشتن به‌زانیاری له‌ژیانی ئه‌مرۆماندا نه‌ك له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهان بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكردووه‌ هەموو ساڵێك لە 28ی ئەیلول ئه‌و چالاكییانه‌ی په‌یوه‌ست به‌م رۆژه‌ سازده‌كرێت‌و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان بۆ بایه‌خ‌و گرنگی گه‌شتین به‌زانیاری به‌رهه‌مهاتووه‌ ئێستا ببنه‌ جێی شانازی ولاتانی جیهان.
‎مافی زانیاری لەبەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، لە ماددەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان دیاریكراوه‌ هاوكات ماددەی 10 لە رێكەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی پێكراوه‌. 

‎هه‌رێمی كورستانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاساو رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ ده‌ریكردووه‌، لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان، تێیدا  ئاماژە بۆ ئەوەكراوە  پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران  بەهەمئاهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكان مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ زانیارییەكان لەدامەزراوەكانی حكومەتەوە بۆ هاوڵاتیان و میدیاكاران، ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە به‌ ئه‌ندازه‌یه‌یك ئه‌و پرسیاره‌ ده‌خاته‌ به‌رهده‌م حكومه‌ت كه‌ ئایا چۆن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌كات‌و گه‌نده‌ڵكاران قۆڵبه‌ست ده‌كات ؟!  

‎ بێگومان هەر حكومەتێك زانیاری و بەڵگەنامە و ئاماری رەسمی نەكاتە خزمەتی هاوڵاتیان و میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆران، ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌گژدانچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی  قورس ‌و ئاڵۆز ده‌كات، چونكه‌  بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەهاوڵاتیان و میداكاران، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسییە زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵی. 

‎ئه‌گه‌رچی پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كه‌شێكی خوڵقاندوه‌ چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی رەسمی نەبێت، به‌ڵام  له‌غیابی نه‌بونی زانیاری فه‌رمی و به‌ڵگه‌دار، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌ ، ئه‌ویش بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بێسه‌رچاوه‌و نافه‌رمی و گه‌مه‌پێكراوه‌، هاوكات هاولاتی له‌وه‌رگره‌وه‌ كردوو به‌ دروستكه‌ری روداو سه‌رچاوه‌ی زانیاری تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی رای كه‌سی زۆركات وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری وه‌رگیراوه‌.. كه‌ ئه‌مانه‌ خزمه‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسان و هاولاتیانی‌و شاره‌زایان ناكه‌نوه‌ك زانیاری دروست، تا بتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بونیاد بنێن. 

‎هۆیه‌كان‌و ده‌رفه‌ته‌كانی  بڕیارو پێداچونه‌وه‌ زۆرن.. هه‌روه‌ك ئەمڕۆ هەموو جیهان پێكەوە رووبەرووی فایرۆسی كۆرۆنا بۆته‌وه‌، دەرفەتێكی باشە بۆ بیرهێنانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەجێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری،هاوكات گۆرینی ئەو مۆدیلەی واتەماشای بەڵگەنامەی رەسمی و ئامارو زانیارییەكان دەكات وەك ئەوەی نهێنی حكومەتنبن و دەبێت هاوڵاتیان و میدیاكاران دەستییان رانەگاتە ئەو زانیاریانە!
‎ئامادەبووانی به‌رێز..

زانین مه‌رجێكی گرنگه‌ بۆ حكومداری، پەیوەندی نێوان مافی زانین و دێمۆكراسییەت لە یەكدی جیانكرێنەوە، دەستگەیشتن بەزانیاری و بڵاوكردنەوەی بە شێوەیەكی ئازاد، سیستمی دیمۆكراسی بەهێز دەكات، هه‌روه‌ك  بە پێچەوانەشەوە نەبوونی زانیاری رێگە خۆشدەكات بۆ گەندەڵی و چەواشەكاری و بڵاوبوونەوەی پەتای هەواڵی درۆو بوختان و ناوزڕاندن ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوبەش بێت لەروبەرووبونەوەی چەواشەكاری‌و هەواڵی ساختە دەبێت كاری جدی بكات بۆ جێبەجێكردنی یاسای دەستكەوتنی زانیاری كه‌ دڵنیای ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین پێدانی زانیاری چەكی بەهێزو تاقیكراوەیە دژ بە دیاردەی بەدناوی میلیشیای ئەلیكترۆنی و گوتاری رق و كینە و فەیكنیوز.

‎ هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ ده‌نگی بڵنده‌وه‌  سه‌نته‌ری میترۆ و CDOرێكخراوی داوا دەكەن كۆسپەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوس لەگەیشتن بەسەرچاوەی زانیاری لاببرێت، هەموو زانیارییە حكومییەكان لەچوارچێوەی نهێنیدا پۆلێن نەكرێت، بەڵكو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری كارئاسانی بۆ رۆژنامەنوسان بكرێت، ئەمە بە گرەنتی جێبەجێكردنی بەرنامەی كابینەی 9ی دەزانین تا بەشداری هاوڵاتیان و میدیا لە پرۆسەی روبەرووبونەوەی گەندەڵی كارا بێت، چونكه‌ فراوانكردنی بەشداری هاوڵاتیان‌و میدیاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپی شەفافیەت‌و لێپرسینەوە بە زانیاری دەبێت...  به‌ڵێ به‌زانیاری ده‌بێت...  بەبێ ئەم چەكە هاوڵاتی و میدیا شەڕەكە دەدۆڕێنن‌و پشتیوانی میللی ئەم پرۆسەیە له‌وه‌ی هه‌یه‌ لاوازتر دەبێت.

‎هەر بژین


PM:08:55:28/09/2020


















ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو