دوای هێرشه‌كه‌ی خامنه‌ئی، زه‌ریف وه‌سفی سیستانی ده‌كات

‌سەردانێکی پێشوی زەریف و روحانی بۆلای سیستانی

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌وته‌ وه‌سفی عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراق و ده‌ڵێت "سیستانی سه‌مامی پاراستنی عیراق و ناوچه‌كه‌ و زه‌خیره‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامییه‌".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "ئێران پێزانینی بۆ رۆڵی ئایه‌توڵا سیستانی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ عیراق و سیستانی سه‌مامی پاراستنی ئاسایشی عیراق و ناوچه‌كه‌یه‌ و زه‌خیره‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامیشه‌".

پێشنر حەسەن شەریعەتمەداری‌، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامەی‌ "كەیهان"ی‌ سەربە نوسینگەی‌ عەلی‌ خامنەیی‌ لە وتارێكدا هێرشیكردبوه‌ سه‌ر عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌ عیراقدا به‌دوای خۆیدا هێنا.

شه‌ریعه‌تمه‌داری وتبووی: "داواكاریی‌ سیستانی‌ لە نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەوەی‌ سەرپەرشتی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عیراق بكەن هێنانە خوارەوەی‌ پێگە و ناو و ناوبانگی‌ خۆیەتی‌".  
  
شه‌ریعه‌تمه‌داری به‌ سیستانیی وت "هەڵەتان كرد لە داواكردن لە نوێنەری‌ نەتەوە یەكگرتووەكان.. كێشە نییە، بەڵام ئێستا بگەڕێرەوە و ئەوە چاك بكەرەوە و بڵێ كە تۆ شتی‌ لەو جۆرەت نەوتووە.  
  
به‌رپرسه‌كه‌ی نوسینگه‌ی خامنه‌ئی پێی وابووه‌ كه‌ داواكارییه‌كه‌ی سیستانی‌ لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەرپەرشتیكردنی‌ هەڵبژاردن بۆ ئەوەی‌ گرەنتی‌ پاك و بێگەرتی‌ بكرێت واتای‌ ڕاگەیاندنی‌ "مایەپوچپبونی‌ سیاسییە".  


PM:05:45:28/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت