گەنمی زیادەی جوتیارانی هه‌رێم دەکڕدرێتەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا، گه‌نمی زیاده‌ی جوتیاران ده‌كڕدرێته‌وه.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان لەگەڵ ستافێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە هۆڵی لیژنە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی لیژنەی کشتوکاڵ ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێککەوتنەوە کرا کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەنیازە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئەنجامیبدات بۆ کڕینەوەی ئەو گەنمەی کە ساڵانە دەمێنێتەوە و وەزارەتی بازرگانی عیراق نایکڕێتەوە.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌وه‌شی باسكردووه: لە ئێستادا سەرۆکایەتی لیژنە دوای گفتوگۆ لەگەڵ ستافی وەزارەت، دوو سەرنجی خۆیان لەسەر رێککەوتنەکە خستەڕوو.
له باره‌ی سه‌رنجه‌كانه‌وه هاتووه: یه‌كه‌م دەرفەتی یەکسان بدرێتە هەموو کۆمپانیاکان تا کێبڕکێییەکی دادپەروەرانە دروست بێت و چەند کۆمپانیایەک نەتوانن قۆرخی بکەن بۆ خۆیان.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: دووه‌م هەمان ئەو گەنمەی کۆمپانیاکان دەیکڕنەوە لەناوخۆدا ساغبکرێتەوە تا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی نان و گەنمی خۆی و لە داهاتوودا ناچار نەبێ لە دەرەوە هاوردەی بکاتەوە.
PM:02:16:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت