به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی تانكه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ رویدا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند كه دوو هه‌لیكۆپته‌ر و سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئازه‌ربایجانی خستوه‌ته خواره‌وه و سێ تانكیشیان تێكشاندوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا گرته‌ی ڤیدیۆیی تێكشكاندنی تانكه‌كانی ئازه‌ربایجانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه دوان له تانكه‌كانیان تێكشاندوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له هێرشه‌كه‌ی ئازه‌ربایجاندا بۆسه‌ر ئه‌رمینیا چه‌كدارانی سوریاش كه توركیا ره‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی كردون، پشتیوانی‌یان له ئازه‌ربایجان كردوه.
له وه‌ڵامی ئه‌رمینیا، ئازه‌رباجیان رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته هێرشێكی چڕیان بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازی و ناوچه‌كانی هێڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێكردووه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژراون.
هاوكات توركیا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته لێدوانی خۆیدا و مولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه پێی وایه كه ئه‌رمینیا سنوری خۆی به‌زاندوه و وتی "ئه‌مجاره ئه‌رمینیا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌رێته‌وه".
وتیشی كه له‌سه‌ر ئه‌و گرژییانه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندیی به ئیلهام عه‌لیێڤ، هاوتا ئازه‌رییه‌كه‌یه‌وه كردوه و دۆخه‌كه‌یان تاوتوێ كردوه.
PM:11:18:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت