ئەمریکا هۆشداریی دایه‌ عیراق: باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا داده‌خه‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا دواهۆشداری‌ دایه‌ حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان‌ رانه‌گرن، ئه‌وا باڵیۆزخانه‌كه‌ داده‌خه‌ن.

تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هۆشداری‌ داوه‌ته‌ به‌رپرسانی به‌غدا  ئه‌گه‌ر هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌ عیراقییه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان‌ رانه‌گرن، ئه‌وا باڵیۆزخانه‌كه‌ داده‌خه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ عیراق بۆ سی ئێن ئێن-ی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ هۆشدارییه‌كه‌ی پۆمپیۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ میانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌دا له‌گه‌ڵ‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق دراوه‌ به‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌: "پۆمپیۆ دواهۆشداری‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ عیراق رێوشوێنی‌ جددی‌ بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا‌ له‌ به‌غدا".


PM:09:40:27/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت