سه‌ركرده‌ی گروپێكی چه‌كداری عیراق په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌نێرێت
ئه‌كره‌م كه‌عبی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی گروپی نوجەبا-ی عیراق، په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ره‌وانه‌كرد، ئه‌وه‌ش هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له سنوری پارێزگای بابل.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، سه‌رۆكی گروپی چه‌كداری نوجه‌با كه گروپێكی شیعه‌یه رایگه‌یاند "ئه‌و چه‌كانه‌ی كه نیشانه‌كانیان به وردی ده‌پێكن كه‌وتونه‌ته كار"، سایتی عه‌ره‌بییه‌ش رایگه‌یاندوه كه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌عبی راسته‌وخۆ بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه له عیراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق بڵاویكرده‌وه كه كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی، له سنوری پارێزگای بابل به بۆمبێكی چێندراو هێرشی كرایه‌سه‌ر.
هێرشه‌كه به دیاریكراوی له سنوری ناحیه‌ی مه‌دحه‌تیه-ی سه‌ربه بابل رویداوه و بۆمبه‌كه به ئۆتۆمبیله‌كانی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی عیراقی‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه شۆفێره‌كانیشی عیراقی بوون و تایبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و هێزه نیێوده‌وڵه‌تییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له به‌غدا كۆبوه‌ته‌وه و تاوتوێی ئه‌و هێرشانه‌ی كردوه كه ده‌كرێنه‌سه‌ر نێرده بیانییه‌كان و به‌ڵێنی داوه كه رێوشوێنی پێویست بۆ سزادانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بگرێته‌به‌ر كه له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن.
PM:09:21:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت