كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌کاتی کشانەوەدا هێرشی كرایه‌سه‌ر
کاروانە بە ئامانجکراوەکە
وێستگه نیوزـ
له سنوری پارێزگای بابل له باشوری عیراق كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش كرایه ئامانج كه له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیدا بوو.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق بڵاویكرده‌وه كه كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی، له سنوری پارێزگای بابل به بۆمبێكی چێندراو هێرشی كرایه‌سه‌ر.
هێرشه‌كه به دیاریكراوی له سنوری ناحیه‌ی مه‌دحه‌تیه-ی سه‌ربه بابل رویداوه و بۆمبه‌كه به ئۆتۆمبیله‌كانی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی عیراقی‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه شۆفێره‌كانیشی عیراقی بوون و تایبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و هێزه نیێوده‌وڵه‌تییه.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق ته‌نها ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كه‌ی باس كردوه و زانیاریی له‌سه‌ر زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌داوه.
PM:08:14:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت