چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعشی راگه‌یاند كه پێشتر به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2020، ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوای به‌دواداچون و گه‌ڕان ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نه‌ینه‌وا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كدارێكی داعشی ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و چه‌كداره‌ی ده‌ستگیركراوه ناوی ئه‌بو ئه‌یبوه ئه‌ندامی كه‌تیبه‌ی (خۆكوژه‌كان)ه و ده‌ستی له‌كوشتنی چه‌ندین كه‌س له هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كاندا هه‌بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌وڵگیری عیراق، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كانیدا ناوه كه به‌ر له رزگاركردنی نه‌ینه‌وا چه‌ندین كرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌نجامداوه، له ئێستاشدا ره‌وانه‌ی دادگا كراوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
PM:04:50:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت