به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: پۆله‌كانی تریش ده‌هێنینه‌وه ناو قوتابخانه‌كان
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا رابهێنن و بیكه‌نه به‌شێك له ژیانیان، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتووبین ده‌توانین ورده ورده قۆناغه‌كانی تریش ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه و بیانهێنینه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان".
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2020، له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و لە یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی سلێمانی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 2020- 2021ی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و قۆناغه‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی راگه‌یاند.
له وتارێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێته‌وه به پڕۆسه‌ی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و یه‌ك و دوو بنه‌ڕه‌تی و 10ی 10ش قۆناغه‌كانی تر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌ی 14 رۆژ به‌رده‌سته، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ده‌توانن قۆناغه‌كانی تریش بهێننه‌وه بۆ ناو خوێندنگه‌كان.
وتیشی: "ده‌بێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین به به‌شێك له ژیانمان و ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه، كار‌و كه‌سابه‌ت باش بێت، ره‌وشی ئابووری وڵات باش بێت ئاشته‌وایی به‌دوادادێت".
دڵشاد عومه‌ر بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نیازی رێپێوانن ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه تا ستافی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان پشتیوانتان بووین، ئێستاش پشتیوانتانین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو مافه‌كانتان به جێبه‌جێ بكرێت".
راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ش به‌شێكین له ئێوه، چونكه پاشه‌كه‌وت و لێبڕین ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه".
AM:09:31:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 9036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت