به‌رنامه‌ی كاری سه‌بینێ په‌رله‌مانی عیراق باس له ده‌نگدان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و له به‌رنامه‌كه‌دا هیچ بڕگه‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن نییه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه كه دانیشتنی سبه‌ینێ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و دانیشتنه‌كه له شه‌ش بڕگه پێكهاتوه كه تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌درێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدانیش بۆ ژماره‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت.
بە تێروانین له كارنامه‌ی دانیشتنەکەی سبەینێی په‌رله‌مان، هیچ بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه كه تایبه‌ت بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێ و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه مشتومڕێكی زۆری له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقدا ناوه‌ته‌وه.
لەبەرئەوەی دەنگدراوە بەوەی هەڵبژاردن لە عیراق فرە بازنە بێت، پێویستە جارێکی دیکە یاسای هه‌ڵبژارن لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە، هەندێک لایەنی سیاسی داوادەکەن عیراق 19 بازنە بێت، خواستێکیش هەیە هەڵبژاردن بکرێتە ناوەندە بازنە؛ بۆ نموونە، پارێزگای نەینەوا بکرێتە 3 - 5 بازنەی هەڵبژاردن، لەسەر ئاستی قەزا ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەستەمە.
ئه‌مڕۆ شەممە 26ی ئەیلوولی 2020، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاربوو یاسای هەڵبژاردن و پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکان لەسەر ئاستی عیراق تاوتوێ بكرێت، به‌ڵام پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ سبه‌ینێ دواخرا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق 6ی حوزەیرانی 2021 دیاریكراوه وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.
PM:11:37:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت