فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی ئێران سه‌ردانی عیراق ده‌كات
محه‌مه‌د باقری
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 27ی ئابی 2020، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئاشكرایكردوه كه لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ئێران و دۆسیه‌ی هاوكاریی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق تاوتوێ ده‌كات.
یه‌كێكی دیكه له‌و دۆسیانه‌ی كه باقری به‌نیازه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه.
ئاشگراشیگردوه كه باقری چاوی به وه‌زیری به‌رگریی عیراق ده‌كه‌وێت و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به گورزی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
PM:10:51:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت