بە ڤیدیۆ.. بەهۆی رەفتاری سێکسی پەرلەمانتارێکەوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئه‌رجه‌نتین رادەگیرێت

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیاکانی ئەرجەنتین ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا، لە کاتی کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەرجەنتیندا کە لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچووە، یەکێک لە پەرلەمانتاران سنگی ژنێک ماچ دەکات و بەوهۆیەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان رادەگیرێت.


پەرلەمانتارەکە ناوی خوان ئیمیلیۆ ئەمێرییە، کاتێک ئەندام پەرلەمانێکی دیکە قسە دەکات، ئەو سنگی ژنێک ماچ دەکات کە لە تەنیشتییەوە دانیشتووە و دەستبازی لەگەڵ دەکات.

بەهۆی ئەو رووداوەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان راوەستێندرا. ڤیدیۆی ئەو رووداوە بەخێرایی بە سۆشیاڵمیدیادا بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

پەرلەمانتارەکە دواتر رایگەیاندووە، ئەو ژنە هاوکاری بووە، باوەڕی وابووە لەو کاتەدا پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەکەدا پچڕاوە، چونکە هێڵی ئینتەرنێت لەو ناوچەیەی ئەوان زۆر خراپە.

خوان ئیمیلیۆ دواتر بە رۆژنامەی بوێنۆس ئایرس تایمزی وتووە، "زۆر شەرم لەخۆم دەکەم، هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە". بۆیە سنگی ئەو هاوکارەیشی ماچ کردووە، چونکە 10 رۆژ پێشتر نەشتەرگەریی مەمکی بۆکراوە.

سێرجیۆ ماسا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەرجەنتین دانیشتنەکەی راگرت و ئاماژەی بەوە کرد، رووبەڕووی "سووکایەتیی جیددی" بوونەتەوە. هاوکات کۆمسیۆنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێناوە، ئێستاش خوان ئیمیلیۆ چاوەڕوانە تا سزاکەی وەرگرێت، کە رەنگە هەڵپەساردنی بێت لە کارەکەی.

هــ. ر


AM:09:26:26/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 11224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت