وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو لیستی موچه‌ی مانگی نیسان راده‌گه‌یه‌نن و موچه‌ی سه‌رچه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه "رۆژی یەکشەممە لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگەیەنرێت و بە یەک هەفتە موچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکرێت"
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندوه كه ئاگادارکراونەتەوە لە هەفتەی داهاتوودا 320ملیار دینارەکەی بەغداش دەگاته هه‌رێم، بۆیە بە یەک هەفتە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.
به‌وته‌ی سەرچاوەکەداهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كورستانیش زیادیکردوە و پارەی فرۆشراوی نەوتیش ئامادەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و لە حاڵەتی دابەشکردنیشیدا بە لێبڕێنی18% له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەبێت.
AM:12:00:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 51220
جار خوێنراوه‌ته‌وه