به‌ڤیدیۆ..باوكێك به گیانی خۆی سێ منداڵه‌كه‌ی له چه‌ند گولـله‌یه‌ك ده‌پارێزێت
وێستگه نیوزـ
له پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبیل له ئه‌مریكا له‌پڕ كه‌سێك ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كرد، باوكێك و سێ منداڵه‌كه‌شی له هۆڵی چاوه‌ڕوانیدا بوون و باوكه‌كه خۆیدا به‌سه‌ر منداڵه‌كانیان تا بیانپارێزێت.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی برۆنكس له شاری نیویۆرك-ی ئه‌مریكا رویداوه و وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوێك و سێ منداڵ له شوێنی چاوه‌ڕوانی دانیشتون، به‌ڵام كه‌سێك له‌پڕ ده‌ست به ته‌قه‌كردن ده‌كات، باوكه‌كه‌ش بۆ پاراستنی منداڵه‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌ریاندا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه فیشه‌كێك به‌ر قاچی باوكه‌كه كه‌وتوه و منداڵه‌كانی سه‌لامه‌ت بوون، دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه باری ته‌رندروستیی باوكه‌كه جێگیر بووه.
PM:11:51:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت