بەڤیدیۆ..تۆپخانەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری دھۆک بۆردومان دەکەن

‌دیمەنێک لە بۆردومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ

وێستگە نیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 25ی ئەیلول تۆبخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیریان لە سنوری ناحه‌یەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک تۆپبارنکرد ھاوکات فڕکە جەنگیەکانی تورکیاش ناحیەی کانی ماسێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد. 

سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکار بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیر-یان بە تۆپی قورس تۆپبارانکرد"، وتیشی:" دەنگی تۆپبارانەکە زۆر بەرز بوو، سوپای تورکیا لە قەرەقۆلی کێریارەش تۆپبارانی چیای خامتیریان کرد.

بەوتەی سەرچاوەکە ئەو شوێنەی لەلایەن تۆبخانەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانکراوە نزیکە لە گوندی شەرانش و ھاوینەھەواری شەرانش، بەڵام نازانین زیانی گیانی ھەبووە یان نا.

ھاوکات کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی دێرا-یان لە دەڤەری بەرواری باڵای سەربە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و ترس و دڵەراوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکرد.



PM:06:01:25/09/2020






ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو