شاسوار عهبدولواحید: ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەکرد، ئێستا داوای بودجە له بهغدا دەکەن
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له یادی ریفراندۆمهكهی سێ ساڵ لهمهوبهری ههرێمی كوردستان بهبیر هاوڵاتیانی ههرێم دههێنێتهوه و داوایان لێدەکات "لە پێناو خۆیاندا رابردویان بیر نهچێتهوه" و دهڵێت "با چیتر سیاسییەکان بێ باک نەبن بەرامبەر بە خەڵک و بە ئارەزوی خۆیان درۆتان بۆ نەکەن".
شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له یادی ریفراندۆمهكهی 25ی ئهیلولی 2017، له لاپهڕهی تایبهتیی خۆی نوسینێكی لهسهر ریفراندۆم بڵاوكردوهتهوه و رایگهیاندوه" "ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەکرد، ئێستا وەفد دەنێرنە بەغداد و داوای بودجە دەکەن".
دهشڵێت "لە ئێستادا هەرچی حیزبی سیاسی و تەنانەت شەخسی ناو حیزبەکان هەن، دژی ریفراندۆم قسە دەکەن، لە بیریان چوەوە لە 25ی 9 هەر هەمویان (بێ هیچ جیاوازییەک) هەمویان دەنگیان دا بە بەڵێ و پشتیوانی بڕیارە هەڵە و نامەدروسەکەی بارزانییان کرد، لەم وڵاتەدا کاتێک سەیری ئەو روداو و هەڵوێستانە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت سیاسەت لای ئەو حیزبانە مانای درۆزنی و ساختەچێتی و بێهەڵوێستی و بێ مەبدەئیە."
رۆژی 8ی ئابی 2017 جوڵانەوەی " نەخێر لە ئێستادا " لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵێک رۆشنبیر و پەرلەمانتار و میدیاکراوە راگەیاندرا كه شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی ئێستای جوڵانهوهی نهوهی نوێ ئهندامی ئهو جوڵانهوهیه بوو، لهوكاتهدا جوڵانهوهكه داوای دواخستنی ڕیفراندۆمهكهی 25ی مانگی ئەیلولی 2017ی کرد.
دهقی نوسینهكهی شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ:
"ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەکرد، ئێستا وەفد دەنێرنە بەغداد و داوای بودجە دەکەن"
حەز دەکەم بۆ هەمووان ڕون بێت، هیچ کات حەزمان نەکردوە قسەکانی ئێمە راست دەربچێت، زۆر جار لەگەڵ هاوڕێکانم بە سوعبەت باسم دەکرد و دەموت خوا دەکات ئەوان راست دەکەن، با ئێمە هەر لە وڵات دەربکەن، بەڵام من دەزانم ئەم کارە بکرێت زەرەری میلەتەکەمی تێدایە.
بەڵام ئیشی ئێمە لە رابردو و لە ئێستاشدا ئەوەیە کە راستگۆ بین لەگەڵ هاوڵاتییاندا، چیمان زانی پێیان بڵێین.
لە هەموی سەیرتر لە ئێستادا دوو شتە:
١- ئەوانەی دوێنێ دەیانوت عێراق تەڵاق دەدەین، ئێستا داوای نەفەقەی زەواج دەکەن، واتە ئێستا وەفد دەنێرنە بەغداد و داوای بودجە دەکەن.
٢- لە ئێستادا هەرچی حیزبی سیاسی و تەنانەت شەخسی ناو حیزبەکان هەن، دژی ریفراندۆم قسە دەکەن، لە بیریان چوەوە لە ٢٥ ی ٩ هەر هەمویان (بێ هیچ جیاوازییەک) هەمویان دەنگیان دا بە بەڵێ و پشتیوانی بڕیارە هەڵە و نامەدروسەکەی بارزانییان کرد.
لەم وڵاتەدا کاتێک سەیری ئەو روداو و هەڵوێستانە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت سیاسەت لای ئەو حیزبانە مانای درۆزنی و ساختەچێتی و بێهەڵوێستی و بێ مەبدەئیە.
هیوادارم هاوڵاتییان رابردویان لە بیر نەچێتەوە، لەبەر خاتری ئێمە نا، لەبەرخاتری من نا ، بەڵکو لە پێناو خۆیاندا، با چیتر سیاسییەکان بێ باک نەبن بەرامبەر بە خەڵک و بە ئارەزوی خۆیان درۆتان بۆ نەکەن. بۆیە رابردوتان لە بیر نەچێتەوە ، سزای ئەوانە بدەن کە بێ هەڵوێست بوون، کە راستییەکانیان بۆ باس نەدەکردن. وە پاداشتی راستگۆکانیش بدەنەوە، با هەموان فیر بن لەمەودوا راستگۆ بن لەگەڵتاندا.
ئەوە ئێوەن ، ئەوە میللەتە کە دیاری دەکەن سیاسییەکان چۆن بن لەگەڵتان ، ئایا رێزتان بگرن و راستگۆ بن لەگەڵتان ، یاخود بە پێجەوانەوە.
PM:05:35:25/09/2020
ئهم بابهته 2628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت