هه‌رێمی كوردستان..25 حاڵه‌تی مردن و 706 توشبوی نوێ به‌ كۆرۆنا تۆمار كران


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 25 توشبوی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 706 توشبوی نوێش تۆمار كراون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئه‌یلولی‌ 2020، لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ توشبوون و مردن به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 521 كەسی توشبوو لە هەرێم چاكبونەتەوە و 25 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌باره‌ی‌ پشكنینه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، لەماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 739 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 706 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ئاشكراشیكردووه‌، تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 44 هەزار و 695 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 674 كەس چاكبونەتەوە و هه‌زار و 617 هاوڵاتی توشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:04:58:25/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو