عیراق.. 68 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ توشبون و چاكبونه‌وه‌ و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ 68 توشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و چوار هه‌زار و 593 توشبوی نوێش تۆمار كراون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئه‌یلولی‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، 4 هه‌زار و 593 توشبوی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ 341 هه‌زار و 699 كه‌س.

ئاشكراشیكردوه‌، 68 توشبوی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ 8 هه‌زار و 867 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 505 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا 273 هه‌زار و 266 توشبوی په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:04:20:25/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 5120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت