لە رۆژئاوای كوردستان چوار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا


وێستگەنیوز-

دەستەی تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكوور و خۆرھەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو چوار كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ١٦ حاڵەتی نوێش تۆماركراون.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی لە باكوور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، لەو چوار حاڵەتی مردنە، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە حەسەكە و یەكێك لە دێرك و یەكێكیش لە كۆبانی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، حەوت حاڵەتی نوێش لە حەسەكە و چوار لە قامیشلۆ و حاڵەتێكیش لە شەھبا، چواریش لە دێرك تۆماركراون و ١١ نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە باكوور و خۆرھەڵاتی سوریا گەیشتووەتە هەزار و 359 حاڵەت و ٥٩ كەسیش گیانیان لە دەستداوە و ٣٩٠ نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.


PM:01:04:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو