فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیایەكی ئامێدی دەكەن


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ ماوەی دووجار بۆردومانی چیای (بێسمتێ)یان لەسنوری قەزای ئامێدی كرد.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای توركیا دووجار بۆردومانی چیای (بێسمتێ)یان لەسنوری چیای گارە لەسنوری قەزای ئامێدی كرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی هەفتەیەكدا جاری چوارەمە فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیای گارە دەكەن.

جێی ئاماژەیە لەماوەی ئەمساڵدا رۆژانە فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و چەندینجاریش قوربانی لێكەوتۆتەوە.


PM:12:50:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت