سلێمانی: بە ئارپیجی هێرشكرایەسەر كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان


وێستگە نیوز-
لەشاری سلێمانییەوە لەڕێگەی ئارپیجییەوە هێرشكرایە سەر ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەرپرسێكی ئەو حیزبەش رایدەگەیەنێت، جگە لە كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ كەسی دیكە ئەو كارە ناكات.

نەوید مهرئاوەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (ناس كوردی) راگەیاندووە "درەنگانی شەوی ڕابردوو بەدیاریكراوی كاتژمێر 12:38 خولەك، لەسەر ڕێگای قەراغ _ سلێمانییەوە، بە ئارپیجی هێرشكرایە سەر ناوەندی سەركردایەتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بانە گەورە، بەڵام خۆشبەختانە پێش ئەوەی ئارپیجییەكە بگاتە ئامانجی مەبەست، تەقییەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێ نەكەوتەوە، تەنها هەندێك پوش و پاوان ئاگری تێپەربوو، خێرا ئاگرەكەشمان كۆنتڕۆڵ كرد و نەمانهێشت تەشەنە بكات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "هەر دوای ڕووداوەكە، ئاسایش هاتنە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، بەڵام هیج كەس دەستگیرنەكراوە لەسەر ڕووداوەكە".


نەوید مهرئاوەر جەختیكردۆتەوە "ئێمە لەهیچ شوێنێكی دنیا و كوردستان هیچ كەس بە دوژمنی خۆمان نازانین، جگە لە كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە تەنها گومانمان لەوانە و جگە لە كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ كەس و لایەنێكی دیكە كاری وا ناكات".





PM:12:40:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو