سروە عەبدولواحید: دەبێت سەرانی ریفراندۆم لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت

‌سروە عەبدولواحید

وێستگە نیوز-

سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو سەرۆك حیزب و ئەو ئەندامی مەكتەبی سیاسییانەی بۆ ریفراندۆم دوای بارزانی كەوتوون دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەساڵیادی ریفراندۆم لەتویتەری خۆی نووسیویەتی "ھەموو ئەو سەرۆك حیزب و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیانه كە ٢٥ /٩ دوای بارزانی كەوتن، رۆڵەكەیان تەنها شاگردی كردن بوو. بەڵام خویان بە ساحیبی بڕیار دانابوو، بۆیە ئەوانیش شەریكی شكستن و ناكرێت ئێستا وەعزو ئیرشاد بڵاوبكەنەوە، دەبێت سەرانی ریفراندۆم لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت".

ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.

لەساڵیادی ریفراندۆم سەرجەم بەرپرس و ئەندامانی پارتی و بەشێك لەسەركردەی حیزبەكانی دیكەش ریفراندۆم بە "سەركەوتن" دادەنێن، لەبەرامبەریشدا بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان بە "شكست"ی دادەنێن.



PM:12:27:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 5092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو