لاهور شێخ جەنگی: بەرهەمی کۆنگرە یەکێتییەکی نوێیە


وێستگەنیوز-

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی، یەکێتییەکی نوێیە کە ئێستا هەنگاو دەنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەیانەوێت هاوبەشێکی راستەقینەبن لە حکومەتی هەرێمدا بە پەیرەکردنی بنەمای شەفافیەت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ مارتن هووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق وەفدێکی هاورێی کۆبوەتەوە و باسیان لە دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە.

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لەو دیدارەدا "ئاماژەم بە بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کرد کە بەرهەمەکەی یەکێتییەکی نوێیە و ئێستا هەنگاو دەنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەها بۆ پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا دوپاتمانکردەوە کە دیالۆگ و زمانی هاوبەش تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە رەچاوکردنی دەستور.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەبارەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پارتی جەختمان کردەوە لەسەر بیروراگۆڕینەوە و گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش لەبارەی کۆی پرسەکان، راشمانگەیاند کە دەمانەوێت هاوبەشێکی راستەقینەبین لە حکومەتدا بە پەیرەکردنی بنەمای شەفافیەت.


PM:11:08:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت