سۆران عومەر: پارکی ھەواری شار مەترسی وشک بوون و داخستنی ھەیە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە 15ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە گرێبەستی کۆمپانیای خزمەتگوزاری پارکی ھەواری شار لە سلێمانی کۆتایی ھاتوە و تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانە "بێ باکانە" وەڵامیان نەداوەتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "لە 15/6/2020 ەوە گرێبەستی کۆمپانیای خزمەتگوزاری پارکی ھەواری شار کۆتایی ھاتوەو سەراپای ھاوین تێدەپەڕێت دەرخستەی نوێ بۆ خزمەتی ئەم پارکە لەئەنجومەنی وەزیرانە بێ باکانە تائێستە کە پایزە وەڵامیان نەداوەتەوە".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەو پارکە وشک ببێ حەق وایە ماڵەکانتان بسوتێنین  کە ھێندە کەمتەرخەم و بێ شەرمن ئەو جوانیەی شار ئاوا خزمەت دەکەن! ".

ئەو پەرلەمانتارە رەخنە لەبەرپرسانی شارەکە دەگرێت و باسی لەوەکردوە، "ئیتر پایتەختی رۆشنبیری چی ئەمێنێ شایستەی ئەوەبێ وەک جوانی و سیمای ئەم شارە بمێنێ؟ شەرم لەخۆتان ناکەن لەبەر دزی و تاڵانی شارتان بەرەڵاکردوە؟".


PM:09:07:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو