سەبارەت بەدامەزراندنی كۆمپانیای مۆبایل، پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی بۆ حكومەت دەركرد


وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریارێكی گرنگی داوە بە ناچاركردنی حكومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندیەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل).

غالیب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بڕیارەكەی ئەمرۆی پەرلەمان دوای بڕیاری دادگای كەرخ بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەها كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و بەڵكو دەوڵەت و پەرلەمان دەتوانن چاودێری كارەكانی بكات.

لەعێراق كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، كۆڕەك تیلیكۆم، زین) وەك سێ كۆمپانیای بواری خزمەتگوزاری مۆبایل كار دەكەن.


PM:07:11:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 6372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت