ته‌ندروستی‌ عیراق: له‌ 24 كاتژمێردا 45 توشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز- 
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 45 توشبووی‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 4 هه‌زارو 471 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ عیراق تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 773 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 45 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ عیراق تا ئێستا 337 هه‌زارو 106 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 268 هه‌زارو 761 توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 79.7% ، هه‌روه‌ها 8 هه‌زارو 799 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:04:53:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو