له هه‌رێم 20 هاوڵاتی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، رایگەیاند 666 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 20 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2020، لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 455 كەسی توشبوو لە هەرێم چاكبونەتەوە و 20 هاوڵاتی دیكەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
له‌باره‌ی پشكنینه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 634 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 666 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكراشیكردووه، تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 43 هەزار و 989 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 153 كەس چاكبونەتەوە و هه‌زار و 592 هاوڵاتی توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
PM:02:37:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت