راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ڵێنێكی به‌ سێ په‌رله‌مانتاری كورد دا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌سه‌ر كێشه‌كانی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، سێ په‌رله‌مانتار سه‌ردانی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقیان كرد و ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدان كه‌ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌ بكات.


هه‌ر یه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران غالب محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتارانی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2020، سه‌ردانی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقییان كرد.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن: "پاش بەدەستگەشتنی شەکوا و داوکاری ژمارەیەک هاوڵاتی لە ناوچەکانی خانەقین و جەلەولا و سەعدییە و دوز، لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق قاسم ئەعرەجی کۆبوینەوە بۆ بەدوداچوون و چارەسەر گرفتی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان، چارەسەربوونی کێشەی شنگال و گەڕانەوەی یەزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان، راگرتنی زیاده‌ڕۆیی بۆسەر موڵک و ماڵی ناوچە کورد نشینەکان و رێگری لە دروستبوونی دەرفەت بۆ هێز و گروپە مەزهەبی و قەومییەکان تا لەسەر خوێنی هاوڵاتیانی و رق و کینە لە نێوان پێکهاتەکان بچێنن".

ئه‌وه‌شیان وتووه‌: "قاسم ئەعرەجی بەڵێنی دا لەسەر بنەمای بەڵگە و زانیاریەکانی ئێمە و هاوڵاتیانی لەسەر کێشەی موڵک و زەوی و زار و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر پێکهاتە جیاوازەکان رابگرێت لە کەرکوک، دوز، جەلەولا و سەعدییە".

سێ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ باسان له‌وه‌شكردووه‌: لەسەر پرسی شنگال لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دانیشتوانی شنگال قەیرانی ئیداری و ئاوەدانکردنەوەی شنگال یەکلایی دەکەنەوە و بەکارهێنانی ئەو پرسە لەسەر حسابی ئێزدییه‌كان قبوڵناکرێت.


PM:02:28:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو