نرخی خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون یه‌كده‌خرێت
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان رێکدەخرێنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2020، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی کارگێڕی سەرجەم سیستییەکان کۆبۆوه بۆ یەکخستن و رێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راگەیاند: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی و نرخەکانیان هەیە، بۆ ئەوەش لیژنەی تایبەت پێکهاتووە و ماوەی ساڵێکە نرخەکان جێگیرکراون.
راشیگه‌یاند: ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبون سکاڵایان هەیە لەسەر کەمی خزمەگوزارییەکان و بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سیتیانە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی سیتییەکان پابەندی رێنماییەکان بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێ بوون خزمەتگوزارییەکانیان زۆرباشە، هەندێکیان تەنها سکیوریتیان هەیە و هەندێکیان ژمارەی یەکەکانیان نزیکەی (1000) یەکەیە، هەندێکیان (100) یەکەیە، بۆیە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان نرخی خزمەتگوزارییەکان رێکدەخرێنەوە.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو: لەئێستادا کێشەیەکی زۆرمان لە دابینکردنی کارەبا و نرخەکەی هەیە، پێشتر کۆنوس دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ ئەوەی نرخەکان یەکبخرێت، هاوشێوەی ئەوەی مانگانە بۆ نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە گەڕەکەکاندا دەکرێت.
PM:02:16:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت