ته‌ندروستیی عیراق گیانله‌ده‌ستدانی 72 توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوودی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هەزارو 55  كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون و 72 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ ئامارێكدا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق پێنج هەزارو 55  كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون .

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا 72 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانلەدەستداوە و سێ هه‌زار و 231ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه‌.

دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ كۆی گشتیی توشبوان گه‌یشتوو‌ته‌ 332 هه‌زار و 635 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 264 هه‌زار و 988 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت هه‌زارو 754ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


PM:06:00:23/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت