540 ملیۆن دینار بۆ پێداویستیی خۆپارێزی ناوەندەکانی خوێندن تەرخاندەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان 540 ملیۆن دینار بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە خەرجدەکرێت.
 

وەزارەتی پەروەردەوە رایدەگەیه‌نێت، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 540 ملیۆن دینار بۆ کرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان تەرخاندەکرێت.

ساڵی نوێی خوێندن رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ پۆلی 12 له‌ناو پۆله‌كان ده‌بێت و پۆله‌كانی سێ تا11 به‌ ئۆنلاین ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی چالاكانی بواری په‌روه‌رده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و شێوازی ئۆنلاینه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت.


PM:04:24:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو