"مووچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە هەولێرە و دابەش ناکرێت"

‌پەرلەمانتاران سەرکەوت شەمسەدین، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین

وێستگه‌ نیوز ـ

سێ په‌رله‌مانتاری كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن مووچه‌ی پێنج مانگی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان له‌ كوردستان دابه‌ش بكات، ده‌شڵێت، "هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی مووچه‌كانیان نه‌ماوه‌".


هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق (ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن: "وەک پێشتر رامانگەیاند و پاش هەوڵی هەمە لایانە دواجار توانرا مووچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی عیراق چارسەر بکەین و پارەکەش چەند رۆژێکە لە هەولێرە و دەبێت بێ دواکەوتن و لێبڕین دابەش بکرێت".

ده‌شڵێن: "ئێمە دەزانین هەوڵێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ لێبڕین و دواخستنی زیاتری مووچەی ئەو فەرمانگانە کە هیچ یاسایەک رێگە نادا بە حکومەتی هەرێم دەستوەردان لە مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بکات و پێویستە لە زووترین کاتدا ئەو مووچانە دابەشبکرێت بێ هیچ لێبرین و دواخستنێک".

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: پێویستە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەرپرسی فەرمانگەکانیش هەڵوێستیان هەبێ و رازی نەبن بە دواخستن و هیچ لێبرینێک.

دواجار ئه‌و سێ په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن: "بۆ زانیاری هەمولایەک، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر کێشەی فەرمانگە فیدراڵییەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە، هۆشیار عەبدوڵا و شیروان میرزا تیایدا ئەندامن و لە چەند رۆژی ئایندە بەرێوەبەرانی ئەو فەرمانگانە بانگهێشت دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری و دەرهێنانی ئەم پرسە لەدەستی حکومەتی هەرێم".


PM:02:11:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت