یەکگرتوو: بەهۆی سیاسەتی نادروستی پارتی، لە ئیدارەی دهۆک کشاینەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، کشانەوەیان لەئیدارەی پارێزگای دهۆک بەهۆی سیاسەتی "نادروستی" پارتی و سەرۆکایەتی حکومەت بووە و هەڵوێستەکەشیان خزمەت بە پرۆسەی دیموکراسی و بەرگریکردن لە مافی موچەخۆران دەکات.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "پرسی کشانەوەی یەکگرتو لە ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئەگەر چی ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نادروستی پارتی و سەرۆکایەتی حکومەت، بەڵام یەکگرتو ھەڵوێستێکی ھاوسەنگ و بەرپرسیارانەی وەرگرتوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوێستەکەی یەکگرتو خزمەتە بە پڕۆسەی دیموکراسی و بەرگریکردنی بەھێزتر لە مافی رەوای موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".

21ی ئەم مانگە سەباح باپیر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر پرساندنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردوە، رێککەوتنی نێوان پارتی  و یەکگرتو لە حکومەتی خۆجێی دهۆک هەڵوەشێنرایەوە و یەکگرتوش بڕیاریدا پۆستەکانی رادەست بکاتەوە.


AM:11:09:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو