به‌ڤیدیۆ.. ئاگرێكی گه‌وره له دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێران كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئاگرێكی گه‌وره له دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی له تارانی پایته‌خت كه‌وته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران رایگه‌یاند كه به‌شێكی زۆر له دامه‌زراوه‌ی كارگه‌ی میهان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سوتاوه كه ده‌كه‌وێته شاری ئیسلامهشههر له باشوری خۆرئاوای تارانی پایته‌خت.
ته‌له‌فزیۆنی ئێران باسی له زیانی گیانیی ئه‌و ئاگره و هۆكاره‌كه‌ی نه‌كردوه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندوه كه ئاگره‌كه له شه‌ودا كه‌وتوه‌ته‌وه و له‌كاتی ئاسایی كاركردنه روداوه‌كه رووی نه‌داوه.
PM:11:29:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت