رێبوار تاڵه‌بانی: ئێستا له كه‌ركوك كه‌مینه حوكمی زۆرینه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی وایه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا گرتووه كوردی بێ ده‌سه‌ڵات كردوه و ئێستا له كه‌ركوك كه‌مینه حوكمی زۆرینه ده‌كات
له لێدوانێكدا بۆ سایتی كوردستان تی ڤی، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا گرتووه كوردی بێ ده‌سه‌ڵات كردوه و ئێستا له كه‌ركوك كه‌مینه حوكمی زۆرینه ده‌كات.
وتیشی بارودۆخی كه‌ركوك خه‌ماوی و ته‌مومژاوییه و هیچ دڵخۆشییه‌ك بۆ كوردانی كه‌ركوك نییه و ئێستا رۆژ رۆژی نه‌یارانی كوردانه له كه‌ركوك و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ريش ده‌ستێكی زۆر كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و پاڵپشتیه‌كی باشی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركوك ده‌كات و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی سه‌ربازیشی تێدا جێگیر كردوه.
رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:"جێگری پارێزگاری كه‌ركوك له ئێستادا بۆته سه‌پێندراوی پارێزگای كه‌ركوك، به‌داخه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ناو كه‌ركوكیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن"، وتیشی: "به‌داخه‌وه له دوای 2003ه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه، هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا بۆئه‌وه‌ی كه‌ركوك بهێنه‌وه ناو باوه‌شی كوردستان."
PM:10:51:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت