به‌ڤیدیۆ..شه‌ڕ و هاوارێكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كوه‌یت
وێستگه نیوزـ
له نه‌خۆشخانه‌ی موباره‌ك له كوه‌یت ئامێری تیژ له شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی نێوان چه‌ند كه‌سێك به‌كارهات و هێزه‌كانی پۆلیسیش 15 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
سایتی الانبا‌ء-ی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی موباره‌ك و به چه‌قۆ و ئامێری تیژی له چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان داوه كه ناكۆكییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك له هه‌ردوولا بریندار بوون.
پۆلیسی كوه‌یت له شه‌ڕه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی روداوه‌كه، 15 كه‌سیان لێ ده‌سگیركردن و ژماره‌یه‌كیشیان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
گرته‌ی ڤیدۆیی شه‌ڕه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له هۆكاری دروستبونی نه‌كراوه.
PM:01:04:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت