ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و زاناكانی ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و ئه‌مجاره وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و زاناكانی بواری ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌ی كرده ئامانج.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به یاوه‌ریی گه‌وره ئه‌ندامانی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و رایگه‌یاند كه سزاكانی ئه‌مجاره‌ی واشنتن بۆسه‌ر تاران وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و ئه‌و زانایانه‌ی كردوه‌ته ئامانج كه له بواری چه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن.
وتیشی، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌دات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تاران به پاره‌ی گه‌له‌كه‌ی گه‌شه به تیرۆر ده‌دات نه‌ك به وڵاته‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای نوێشی به‌سه‌ر نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلادا سه‌پاندوه به‌وپێیه‌ی مادۆرۆ په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
PM:09:38:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت